كوردستانهەواڵ

11 گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران

بەهۆی دۆخی ناجێگیریی کەشوهەوا و هەبوونی تەمەوە، 11 گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران.

باسک نێت – هەولێر

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “گەشتەکان بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە دواخراون و هەڵنەوەشاونەتەوە”.

گەشتەکانی هاتن بۆ هەولێر کە کاتەکانیان دواخراوە ئەمانەن: عەممان – هەولێر. دەوحە – هەولێر و سێ گەشتی ئیستەنبووڵ – هەولێر.

هەروەها ئەو گەشتانەی دەبوو لە هەولێرەوە بکرێن و دواخراون ئەمانەن: سێ گەشتی هەولێر – ئیستەنبووڵ. هەولێر – شاریقە. هەولێر – عەممان. هەولێر – دەوحە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close