كەش و هەواكوردستان
پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشی بۆ ئەمڕۆو سبەینێ بڵاو كردەوەو بەپێی پێشبینییەكان ، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوی دوێنێ، خێرای با مامناوەند دەبێت لەنێوان 10-2 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا .
بۆ سبەی یەكشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات ، بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما تاڕادەیەك بەرزدەبنەوە، مەودای بینین لەنێوان 8-10 كیلۆمەتر دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43 سلێمانی : 40 دهۆك : 42 كەركوك : 44هەڵەبجە : 42 زاخۆ : 43 سۆران : 41حاجی ئۆمەران : 29گەرمیان : 45
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە