كوردستانهەواڵ

بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پێدانی کارەبای نیشتیمانی ڕادەگیرێت درێژە

بەهۆی چاكسازی لە هێڵەكانی كارەبا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و لەكاتی بەیانی تاوەكو دوای نیوەڕۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی لە كفری و سەرقەڵا ڕادەگیرێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان لە ئاگادارییەكدا بۆ هاوڵاتیان ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری قەزای کفری و ناحیەی سەرقەڵا دەکەنەوە، بەهۆی چاکسازیکردن لەهێڵی (132kv) و ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی زستان دوو ڕۆژ کارەبای نیشتیمانی نابێت.

ڕوونیشی کردووەتەوە، سبەی و دوو سبەی، واتە دوو شەممە و سێ شەممە 2024/10/29/28 کارەبای نیشتمانیان نابێت لەکاتژمێر (8)ی بەیانی بۆ کاتژمێر (2)ی نیوەڕۆ ئەوەش بۆ سەلامەتی تیمەکانی کارکردن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close