عێراقهەواڵ

ئەڵمانیاو فەرنساو و ئیتاڵیا پاشگەزبونەتەوە لە بەڵێنی فرۆشتنی چەك بە عێراق

ئەڵمانیاو فەرنساو و ئیتاڵیا پاشگەزبونەتەوە لە بەڵێنی فرۆشتنی چەك بە عێراق

ئەو سیستمە موشەكییەی لە كۆریای كڕیوە پێشكەوتوو نیە بە بەراورد بەوانەی لەناوچەكە هەیە
باسک نێت
رۆژنامەی (العربي الجدید):
سێ‌ سەرچاوەی عێراقی كە یەكێكیان بەرپرسە لە وەزارەتی بەگری عێراق ئاشكرایانكردووە: ئیسرائیل لە هەفتەكانی رابردوودا فشارو دەستوەردانی فراوانی كردوە لە هەندێك لە وڵاتانی ئاسیاو ئەوروپا، بۆ دروستكردنی بەربەست لەبەردەم ئیمزاكردنی گرێبەستی فرۆشتنی چەك بە عێراق، كە سیستمی موشەكی زەمین بە ئاسمان و سیستمی هەستەوەری پێشوەخست و، كەرەستەی سەربازی جیاوازی لە خۆگرتووە، كە دیارترین لایەن فەرەنسا بووە.

لەمساڵدا عێراق (2.4) ملیار دۆلار لە بودجەی گشتی تەرخانكردووە بۆ كڕینی چەك و سیستمی بەرگری ئاسمانی، پەرلەمان رەزامەندی پیشانداوە لەسەری و، وەزارەتی بەرگری سەرپشككراوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ وڵاتان بۆ كڕینی چەك، بەگوێرەی پێوەرەكانی ركابەری لەگەڵ چەك و تەقەمەنی وڵاتانی ناوچەكە.
تائێستا كە تەنها دوو مانگ ماوە بۆ كۆتایی ساڵی (2024)، عێراق نەیتوانیوە هیچ گرێبەستێكی گرنگ بكات لەكەرتی بەرگری و خۆ پڕچەككردنی ئاسمانی، سەرەڕای هەڵپەی روونی دامەزراوەی سەربازی عێراق بۆ بەدەستهێنانی سیستمی بەرگری ئاسمانیی، بەدیاریكراوی.
ربەرپرسێكی سەربازی عێراق رایگەیاندووە: بەهۆی سزا سەپێنراوەكانی خۆرئاوا بەسەر روسیادا، بەتایبەت لە بواری چەك، عێراق بەم دواییە رویكردووەتە شەش وڵاتی خۆرئاوای و ئاسیاوی بۆ بەدەستهێنانی چەكی بەرگری ئاسمانیی، بەڵام دركی بەوەكردووە سەرەڕای پێشوازی گەرمیان و رەزامەندی سەرەتاییان، رێوشوێنەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی رێككەوتن و واژوكردن دەستی دەستی تیادا دەكرێت.

عێراق زانیاری دەستكەوتووە لەبارەی فشاری ئیسرائیل لەسەر ئاستی جیاواز، لەناو ئەو وڵاتانەی كە عێراق تیایدا جموجۆڵ دەكات، بۆ دروستكردنی بەربەست لەبەردەم بەدەستهێنانی چەك و سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو.
لەبارەی هاوردەكردنی چەكیش پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرایكردووە: ئەو وڵاتانە سەرەكییانەی كە دیاریكراون بۆ كڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی لێیان، كە فەرەنساو ئیتالیاو ئەڵمانیان، هەوڵەكانی گەیشتووەتە بنەبەست، سەرەڕای ئەوەی ساڵی رابردوو لێكگەیشتن هەبووە لەگەڵیان سەبارەت بە هاوكاری لەبواری چەك.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، كۆریای باشور سیستمی بەرگری ئاسمانی دەدات بە عێراق، بەڵام سەرەڕای ئەوەی عێراق پەلەیەتی، بەشی یەكەمی گرێبەستەكە تا ساڵی داهاتوو رادەستناكرێت، كە سیستمی پێشكەوتووش نین بە بەراورد بەوەی هەیە لەوڵاتانی ناوچەكە.
لای خۆیەوە، پەرلەمانتار وەعد قەدۆ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، ویلایەتە یەكگرتووەكانی تۆمەتباركردووە بە رێگەگرتن لە هاوردەكردنی هەندێك موشەكی دژە فرۆكە، ئەوەشی بەرەبەستێكی گەورەیە لەبەردەم عێراق ناوبردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close