ڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

7ساڵ لەسەر یەك بەشداری تاقیكردنەوەی پۆلی (12)ی كرد و دوای (13) جار بەشداری سەركەوت

(7) ساڵ لەسەر یەك بەشداری تاقیكردنەوەی پۆلی (12)ی كرد و دوای (13) جار بەشداری سەركەوت
” داواکارم قوتابییان بێ ئومێد نەبن”

قوتابییەکی دەڤەری برادۆست لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوای (7) ساڵ توانی پۆڵی دوانزە ببڕێت و سەرکەوتن بەدەست بێنێت .

باسک نێت

مێڤان خدر دانیشتوی گوندی کەژەکە لە سیدەکان، ئەو قوتابیە دوای چەند ساڵێک لە پۆلی ١٢ سەرکەوت، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند ” ژیان بە ئومێد و هیواوە جوانە، هەرچەندە شکست بوو دەرنەچوونم، بەڵام بێ ئومێد نەبووم و بەڵێنم بەخۆمدابوو دەبێ هەر لە پۆڵی دوانزە سەرکەوتووبم، خۆشبەختانە ئەمڕۆ ئەنجامەکەم بە سەرکەوتووی وەرگرتەوە .

مێڤان، دەڵێ :” ماوەی حەوت ساڵ بوو، تەنها لەسەر یەک وانە ئەویش بابەتی بیرکاری بوو دەکەوتم، دوای کۆڵنەدانم و ١٣ جار تاقی کردنەوە ئەمساڵ سەرکەوتنم بە دەست هێنا، بۆیە ئەگەر تا لە ژیاندامابام و دەرنەچووبام هەموو ساڵێک تاقی کردنوەم ئەنجامدەدا .

مێڤان خدر، پەیامێک ئاڕاستەی هەموو قوتابییان دەکات و دەڵێت:” داواکارم قوتابییان بێ ئومێد نەبن و بەجارێک کەوتن دەستبەرداری هیوا و ئاواتەکانیان نەبن، دواجار سەرکەوتن هەر مسۆگەرە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close