جیهانهەواڵ

ناڕەزایەکانی دژی تڕامپ زیاتر دەبێت داوای دەکرێت بۆ لێپرسینەوە ببرێتە کۆنگرێسی ئەمریکا

باسک نێت

ئال گرین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەیەوێت لە ماوەی 30 ڕۆژی داهاتوودا پێشنیارێک پێشکەش بکات بۆ لێپێچینەوە لە ترامپ ورایگەیاند،” ترەمپ شایەنی ئەو پۆستە نییە”.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز پێشتر، بڵاوی کردەوە کە گرین لە هۆڵەکانی کۆنگرێس بەوە ناسراوە کە بەردەوام بەرەنگاری سەرکردەکانی پارتەکەی بووە و چەندین جارهەوڵی داوە ترەمپ تاوانبار بکات لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا.

گرین لە یەکەم ساڵی سەرۆکایەتی ترامپ لە کۆشکی سپی سێ جار هەوڵی لێپیچینەوەی لە ترامپ تاقی کردووەتەوە، بەڵام هەموو هەوڵەکانی شکستیان هێناوە.
گرین بەردەوام بە دڵنیایەوە دەڵیت،” کە ترەمپ شایەنی ئەو پۆستە نییە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close