عێراقكوردستانهەواڵ

شاندێکی باڵای دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای دارایی حێراق سەردانی هەولێر دەکات.

باسک نێت

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، درەنگ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە پێچەوانەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بوو.

ئاشکراشیکرد، دەبێت بەغدا پێش 15ـی ئەم مانگە مووچەی مانگی هەشت بنێرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close