ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

گەلی کورد لە هەموو گەلانی ناوچەکە زیاتر لە ئازاری جەنگ تێدەگات

گەلی کورد لە هەموو گەلانی ناوچەکە زیاتر لە ئازاری جەنگ تێدەگات

دەقی راگەیاندراوی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
هەر لە سەرتاوە نیگەرانی قوڵی خۆمان سەبارەت بە هەڵگیرسانی جەنگێکی ماڵوێرانکەر لە ناوچەکە و ئاڵۆزیە سەربازیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند، بەداخەوە بەهۆی ئەم جەنگەوە ناوچەکە کەوتووەتە بەردەم هەڕەشەی جددی و ئاقارێکی نادیار، هەرێمی کوردستانیش بەشێک نیە لەو جەنگ و ناکۆکیانەوە و لە بەرژەوەندی داهاتووی گەلەکەشماندا نیە بەشێک بێت تێیدا.
هەمیشەش ڕێزمان گرتووە لە گەلان و وڵاتانی دراوسێمان، گەلی کورد لە هەموو گەلانی ناوچەکە زیاتر لە ئازاری جەنگ تێدەگات، چونکە لەنێو چەقی تراژیدیا مەترسیدارەکاندا ژیاوە و جۆرەها شێوازی قڕکردنمان بەرامبەر کراوە.

پێمانوایە تەنها ئاشتی و دیالۆگ دەمانگەیەنێتە ئەنجام، بەڵام بەداخەوە ئەوە بۆ چەندەمین جارە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەبێ هیچ پاساوێک بەئامانج دەگیرێن کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

ئێمە لە بزووتنەوی ئیسلامی کوردستان پێمانوایە ئەوە پێشهاتێکی ترسناکەو ئەمن و ئاسایش و ئارامی ناوچەکە تێکدەدات، بۆیە بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرەشانە دەکەین بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی هێزەکانی پێشمەرگە، داواکارین لەخودا قوربانیەکان بخاتە ژێر میهرو بەزەیی خۆیی و شیفاش بنێرێ بۆ بریندارەکان و هاوخەمی کەسوکاریانین.

وتەبێژی بزووتنەوی ئیسلامی کوردستان
2026/3/24

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close