كەش و هەواكوردستانهەواڵ

كه‌شناسی پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 17 و سلێمانی 16 و دھۆك 15 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 20 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین بە رێژەی جیاجیا، لە ناوچە شاخاوییەكان لێزمە باران دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close