
باسک نێت – هەڵەبجە
بەشێك لە كاسبكارانی پارێزگای هەڵەبجە وەك پاڵپشتی بۆ مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند پشتگیری لەداواكاری مامۆستایان دەكەن و بڕیاریاندا سبەی یەك شەممە كە خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەدەچێت، ئەوانیش دوكانەكانیان دابخەن و بچنەناو خۆپیشاندەرانەوە.
كاسبكارانی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشیان خستەڕوو: لەگەڵ ئەوەی داواكاری مامۆستایان بۆ مووچەو دامەزراندن و پلەبەرزكردنەوە زۆر ڕەوایەو مافی خۆیانە، لە هەمان كاتیشدا دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران كاریگەری زۆری لەسەر بازاڕ دروست كردوەو سەرجەم چین و توێژەكان زەرەرمەندبوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە