ئابووری

نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بوویەوە

نرخی نەوت لە دوایین ساتەکانی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی هەینی بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە دوو مانگی رابردوودا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 1 دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەوە بە 83 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 65 سەنت بەرزبووەوە بە 78 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی ئامارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دێت کە ئاشکرایکرد، ئابووری ئەمریکا بەڕێژەی 3.3٪ لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوو گەشەی کردووە.

گرژییەکانی دەریای سوور و بەتایبەتی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکی نەوتی هۆکاری دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close