عێراقكوردستانهەواڵ

لەکەرکوک بۆڕییەکی گواستنەوەی گازی شل شکا

باسک نێت – کەرکوک

سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای نەوتی باکور رایگەیاند بۆڕییەکی گواستنەوەی گازی شل لەسنوری گوندی قزلیار کە سەر بە کۆمەڵگەی نەوتی کەیوانە لە ناحیەی یایچی شکاوە و بەهۆی بڵاوبونەی بۆنی غازێکی زۆر بەشێک لەدانیشتوانی سنورەکە شوێنی نزیک بۆڕێکەیان جێهێشتووە بەمەبەستی خۆپاراستنیان لەهەر روداوێکی نەخوازراو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد تیمێکی پسپۆڕی کۆمپانیای نەوتی باکور هەوڵی چاککردنەوەی بۆڕییەکە دەدەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close