ئابووریعێراقكوردستان

دۆلار و چاوەڕواندەکرێت تا 142 هەزار دینار دابەزێت


باسک نێت – سلێمانی
شارەزایانی بۆرسەی دراو لە هەرێمی کوردستان پێشبنیی دەکەن کە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری زیاتر بێتە خوارەوە.
جەبار گۆران، وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى ئەمڕۆ دووشەممە وتی “خواست لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە و بەهاى دینار زیاتر بەرزدەبێتەوە بەرامبەر دۆلار و چاوەڕواندەکرێت تا 142 هەزار دینار بێت، بەڵام نایاتە خوار 140 هەزار دینار”.
بەشێک لەهۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار بۆ ئەو بڕیار و رێوشوێنانە دەگەڕێتەوە کە بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەبارەی دۆلارەوە گرتویانەتە بەر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close