تەندروستیجیهانهەواڵ

ئاماری تووشبوانی كۆرۆنا له‌ ئێران

63 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ئێران گیانییانلەدەستدا، بەوەش کۆى گشتى ئەو کەسانەى بە ڤایرۆسەکە مردوون گەیشتە شەش هەزار و 91 کەس.
ئەمڕۆ هەینى کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و شەش حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمارکراوە و لە کۆى ئەو ژمارەیەش 63 کەسیان گیانییانلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆى گشتى ئەو کەسانەى بە ڤایرۆسەکە مردوون گەیشتووەتە  شەش هەزار و 91 کەس .
بە پێى دواین ئامارى وەزارەتى تەندروستى ئێران تا ئێستا لەو وڵاتە تووشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا 95 هەزار و 646 کەسى تێپەڕاندووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close