عێراقهەواڵ

عێراق: ئینتەرنێتی کۆڕک تیلیکۆم لە 15 پارێزگای عێراق ڕاگرد

باسک نێت

بەبڕیاری فەرمی ئینتەرنێتی کۆڕک تیلیکۆم لە 15 پارێزگای عێراق بڕدرا.

 هێلی ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک لە 15 پارێزگای عێراق ڕاگیراوە بە پێی ماددەی 17 لە یاسای بودجەی عێراق.

لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی پەیوەندییەکانیان ناچارکردووە ئەو کۆماپانیایانەی ئینتەرنێت لە رێگای وەزارەت دەدەنە کۆڕەک یان گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەت هەیە هێڵەکانیان بپچڕێنن

ئەوەش بەهۆی نەدانی 1.3 ملیار دۆلار کە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم قەرزاری حکومەتی فیدڕالە.

پێشتریش بە هۆی قەرزەوە حکومەتی عێراق هەموو پەیوەندی تۆڕەکانی دیکەی لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم وەستاند.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close