ئابووریجیهانهەواڵ

نرخى نەوت بەرزبوەوە

نرخی نەوت لە باڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی 2.8% بەرزبوەوە، لە دوو رۆژى رابردوشدا نرخەکە لە ئاستى بەرزبونەوەدایە و ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا گەیشتە (25) دۆلار.

هەینی ئەمڕۆ (1/5/2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە (25) دۆلار و (32) سەنت و بەراورد بە رۆژی رابردوو یەک دۆلار و (17) سەنت نرخەکەی زیادی کرد.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش (19) دۆلار و (73) سەنتە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەو ڕێژە کەمە لە کاتێکدایە، کە سەرەتاى هەفتەى رابردوو نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close