كوردستانهەواڵ

وێستگەکانی کۆرمۆر کەوتنەوە کار و پێدانی کارەبا ئاسایی بووەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و 410 مێگاوات و پێشبینیش دەکرێت تاوەکو ئێوارە بەرزبێتەوە بۆ چوار هەزار مێگاوات، لەکاتێکدا، رۆژانە هەرێم هەزار و 500 مێگاوات بە عێراق دەفرۆشێت.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، دوای دابینکردنەوەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە دۆخی بەرهەمهێنانەوەی کارەبا ئاساییبووەتەوە و ئاستی بەرهەمهێنانەوەی کارەباش بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و 400 مێگاوات.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بەرزدەبێتەوە بۆ 8 تا 10 کاتژمێر و بە تێکڕاش بۆ دابینکردنی کارەبای 12 کاتژمێری پێویستیان بە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانە بە ریژەی 590 مێگاواتی تر تابگاتەوە بە چوار هەزار مێگاوات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close