نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی رەئوف، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو شایستەی دارایی مانگی پێنجـی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
کەمترین مووچەی وانەبێژان 250 هەزار دینارە و زۆرترینیشیان 400 هەزار، کە بەپێی بڕوانامەکانیان پۆلێن دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی تەمموزی ڕاگەیاند.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە