عێراقكوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ دادگای فیداڵی بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە دادگای فیدراڵی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکاتەوەو بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە بدات کە دەربارەی چەند بڕگەیەکی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.

لەماوەی رابردوودا دادگای فیدڕاڵی چەند جارێک بڕیاردانی لەسەر ئەو پرسە دواخستووەو بەپێی پێشینییەکان ئەمڕۆ ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوەو بڕیاری خۆی دەدات.

ساڵی ڕابردووش دوو سکاڵا لەسەر چەند ماددەیەکی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج شەمعوود نوێنەری کریستیانەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close