ئابووریجیهانعێراقكوردستان

کەشتییەک لە چین تەقییەوە، باری بازرگانانی هەرێمی کوردستانی تێدابوو

بەیانی ئەمڕۆ لە بەندەرێکی چین تەقینەوەیەک لە یەکێک لە کۆنتێنەرەکانی نێو کەشتییەک روویدا

باسک نێت

ئومێد فارووق، خاوەنی کۆمپانیای وڵات بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی، راگەیاندووە: “تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە بەندەری شاری نینگبۆی چین لە یەکێک لە کۆنتێنەرەکانی کەشتیی کۆمپانیای یانگ مینگ روویدا.”

دەشڵێت، باری کەشتییەکە هی بازرگانانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە، بەنیاز بوو بارەکەی بۆ بەندەری ئوم قەسر لە باشووری عێراق بگوازێتەوە.

بەهۆی تەقینەوەکە زیان بە کەلوپەلەکان کەوتووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close