عێراقكوردستانهەواڵ

ئەمریکا لەسەر هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هاتە دەنگ

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشە عێراقییەکانی دیکەدا داوای هەنگاوی خێرا لە حکوومەتی عێراق دەکەین بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە کە دوایین هەوڵە لە زنجیرەیەک هەوڵی ئەکتەرە خراپەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق و بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەشڵێت، ئێمە ئامادەین پشتیوانی بکەین لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە، و بە بەردەوامی جەخت لەسەر گرنگیی سەپاندنی سەروەری عێراق دەکەینەوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی، و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و مووشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close