بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بێڕێزییتان شەرمەزار دەكەین بۆ قاسم شەشۆ و هاوبۆچوونەكانی

بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە لە بەرامبەر ئەو بێڕێزییەی كەسێك بە ناوی قاسم شەشۆی ئێزدی دێتە دەنگ و بە توندیی شەرمەزاری ئەو لێدوانەی دەكات كە وتویەتی تا ئیسلام مابێت ئێمە ناحەسێینەوە و چەندین ڕستەی بێ ماهیەتی تریش

بۆ قاسم و هەموو ئەوانەی دژایەتی ئیسلامی پیرۆز و ئایینی خەڵكی كوردستان دەكەن، دەڵێین:
هیچ ئایدیا و هێز و كەمە نەتەوە و كەمە ئاین و ئاینی جۆربەجۆر و ئاینزا و فكری زەمینی توانای ئەوەیان نییە لە بەرامبەر پاكوبێگەردی و بێ خەوشوخاڵیی ئیسلام دەنگ هەڵبڕێ و بیەوێ ڕەخنە بگرێت و. لە پەنا چەمكی ئازادیی و نێتی پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردن دەست ببات بۆ پیرۆزییەكان وەك چۆن مسوڵمانان و تێكڕای پێڕەوانی ئیسلامیش ڕێگە بە خۆیان نادەن سوكایەتیی بكەن بە هیچ ئاین و فیكرێكی تر

دەبوو ئەم كابرایە بیزانیبا ئیسلام و مسوڵمانان ماف و پێگە و كەرامەتی ئەوانی پاراستووە و ڕێزی گرتوون و تەنانەت بە چاوی كەمەوە سەیری هیچ ئاینزایەكی لە هەرێمی كوردستان نەكردووە ئیدی ئەم دەمەوەریی و سوكایەتیی و بێ حورمەتیەی ئەوان لە پای چی و بۆ چ مەبەستێكە

ئێمە لە بۆرد وێڕای سەركۆنەكردن و شەرمەزاركردنی ئەو بۆچوون و. لێدوانە ژەهراوییە ڕایدەگەیەنین كە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەت و دەزگاكان بێنە جواب و ملی پێ بدەن بە داوای لێبوردن ئەگەرنا وەڵامی دەمكوتكەری توندمان دەبێت بۆی و ناچاری دەكەین بە سەد جۆر لە كەناڵەكان داوای لێبوردن بكات

بۆ هەر لاولایەن و هێزێكیش دنەی ئەمانە و هەر فكرە و ئاینزایەكی تر دەدات با باش حاڵی بن تەنیا هێڵێك سوور بێت و لەسەری شەرەف و شكۆمان دابنێین بۆی ئیسلام و بەرنامەی پەروەردگارە و ئاینی بێخەوشی مەلاین موسڵمانە بە خەڵكی بەشەرەفی كوردیشەوە

بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە
٢٠٢٤/٨/٦
سلێمانی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close