
وەزیری بەرگری ئەمریكا:
لە هیچ هێرشێك خۆشنابین بكرێتە سەر هێزەكانمان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
باسک نێت
لوید ئۆستن, وەزیری بەگری ئەمریكا رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هیچ هێرشێك خۆشنابێت, كە هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەكاتە ئامانج.
قسەكانی وەزیری بەرگری ئەمریكا دوای ئەو هێرشە دێت كە شەوی دووشەممەی رابردوو, گروپە چەكدارەكانی عێراق كردیانە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبارو, بەوهۆیەوە حەوت سەربازی ئەمریكا برینداربوون.
ئۆستن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: هەڵە تێنەگەن, لە هیچ هێرشێك خۆشنابین بكرێتە سەر هێزەكانمان لە ناوچەكە, گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێرانیشی تۆمەتباكرد بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە.
هێرشەكەی شەوی دووشەممەی رابردوو, سێیەم هێرشە بكرێتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا لە بنكەی عەین ئەسەد, كە دەكەوێتە خۆرئاوای عێراق و هێزەكانی ئەمریكاو هێزەكانی تری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێی نێشتەجێكراوە.