چی دەربارەی یەحیا سنوا*ر، (ئەبو ئیبراهیم) دەزانیت ؟
نوسەر و وەرگێڕ و ئەدیبێکی زۆر باشە
چوار جار سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنراوە .
٢٣ ساڵی تەمەنی لە زیندان بەسەربردووە، چوار جار بە سەلامەتی لە هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە
ناوییەحیا ئیبراهیم حەسەن سنوارە و ناسراوە بە ئەبو ئیبراهیم .
لە ١٠ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٦٢ لە کەمپی ئاوارەکانی شاری خانیونس لە ناوەڕاستی کەرتی غە*زە لەدایکبووە .
لە ئەسڵدا خەڵکی شاری عەسقەلانە، ساڵی ١٩٤٨ کاتێک زایۆنییەکان بە پشتیوانی بەریتانیا و ئەمریکا فەلەستین داگیردەکەن، خانەوادە و بنەماڵەکەی سنوار بەزۆر دەردەکرێن و کۆچدەکەن بۆ کەرتی غە*زە .
ساڵی ٢٠١١ و دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ حەماس، زایۆنییەکان سنوار لە زیندان ئازاد دەکەن، لەپاش ئازادبونی پرۆسەی هاوسەرگیریی ئەنجامدەدات و دەبێتە خاوەنی سێ مناڵ، دوو کوڕ و کچێک بەناوەکانی (ئیبراهیم و عەبدوڵا و وەڕزا) .
سنوار خوێندنی لە قوتابخانەکانی خانیونس تەواوکردووە، پاش تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی، لە زانکۆی ئیسلامیی غە*زە وەردەگیرێت و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانی عەرەبیدا بەدەستدەهێنێت .
سنوار لە زانکۆ دەست بە کاری سیاسیی و ڕێکخراوەیی دەکات لەناو (ئەنجومەنی خوێندکارانی زانکۆی ئیسلامیی) بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێتە ئەمینداری لیژنەی هونەریی و دواتر وەرزشیی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە، پاشان خۆی دەبێت سەرۆکی ئەنجومەن لەساڵانی ١٩٨٢ بۆ ١٩٨٧ .
ساڵی ١٩٨٣ بەشداریی لە دامەزراندنی دەزگای ئاسایشدا کردووە بەناوی (ئاسایشی بانگەواز) کە شێخ ئەحمەد یاسین سەرۆکی بووە .
ساڵی ١٩٨٦ شێخ ئەحمەد یاسین ڕێکخراوی جیهاد و بانگەواز دادەمەزرێنێت، یەحیا سنوار دەبێتە دیاترین سەرکردەی ڕێکخراوەکە .
لەنێوان ساڵانی ١٩٨٢ تا ١٩٨٨، بەشداریی و سەرکردایەتی چەندین شۆڕش و ڕاپەڕینی دژی زا*یۆنییەکان کردووە .
ساڵی ١٩٨٢ و بە تۆمەتی چالاکی بەرگریکارانە دژی زا*یۆنیزم، بۆ ماوەی شەش مانگ دەستگیردەکرێت
ساڵی ١٩٨٨ جارێکی دیکە دەستگیر دەکرێتەوە و لەلایەن زا*یۆنییەکانەوە سزای چوار جار زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت .
٢٣ ساڵی تەمەنی لە زیندان و گرتوخانەکانی ڕژێمی زا*یۆنیدا بەسەربردووە کە چوار ساڵی تەواو لە زیندانی تاکەکەسیدا بووە .
چەند جارێک سەرۆکایەتیی دەستەی سەرۆکردایەتیی باڵای دیلەکانی حە*ماسی کردووە
خۆی و هاوڕێکانی لە زیندان چەندینجار و لە ساڵەکانی (١٩٩٢، ١٩٩٦، ٢٠٠٠، ٢٠٠٤) دژی ڕەفتاری دڕندانەی زا*یۆنییەکان مانیان لە خواردن گرتووە.
سنوار نوسەر و وەرگێڕێکی زۆر باشە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی سیاسیی و ئەمنییە لەوانەش:
وەرگێڕانی کتێبی شاباک لەنێوان لاشەکاندا .
وەرگێڕانی کتێبی حزبە ئیسرائیلییەکان ١٩٩٢ .
نوسینی کتێبی، حە*ماس .. ئەزمون و هەڵە .
نوسینی کتێبی المجد کە تایبەتە بە شێوازی کار دەزگای سیخوڕی و تیرۆریستی شاباکی زا*یۆنی .
نوسینی ژمارەیەک کتێبی دیکەی ئەدەبیات و ئەمنیی .
هەزار گێڕانەوەی ئەدەبی بەناونیشانی دڕکی مێخەک کە گێڕانەوەی تێکۆشانی فەلەستینییەکانە لەدوای ساڵی ١٩٦٧ تا ڕاپەڕین .
ساڵی ٢٠١١ و دوای ئازادبونی لە زیندان، دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حە*ماس و بەرپرسی دۆسێی ئەمنی لە ساڵی ٢٠١٢ و پاشان ساڵی ٢٠١٣ دەبێتە بەرپرسی دۆسێی سەربازیی بزوتنەوەکە .
ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ئەمریکاوە دەخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن سەرکردایەتی حەماسەوە دەکرێتە بەرپرسی دۆسێی دیلە زایۆنییەکانی ژێر دەستی کەتیبەکانی قە*سام .
لە شوباتی ساڵی ٢٠١٧ وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەزە هەڵدەبژێردێت، ساڵی ٢٠٢١ ــیش هەمان ئەرکی دەخەنەوە سەرشان .
ساڵی١٩٨٩ و ٢٠١٤ و ٢٠٢١ و ٢٠٢٣ زایۆنییەکان بە ئامانجی تیرۆرکردنی، ماڵەکەیان بۆردومان کردووە، بەڵام شکستیانهێناوە
لە ٦ ی ئابی ساڵی ٢٠٢٤ و دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، حەماس وەک جێگرەوەی ناوبراو و سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی دیاریی دەکات .