جیهانهەواڵ

ئیسپانیا، بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری لەناكاوی راگەیاند

سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، باری لەناكاوی راگەیاند.

پێدرۆ سانچێز سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، ژمارەیەك بڕیاری بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوە و پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركردووە لەوانە؛ سنووردراكردنی هاتوچۆکردنی هاووڵاتییان و وتی:”ئیسپانییەكان تەنها دەتوانن بۆ كاری پێویست، دەرمانخانە، نەخۆشخانە، ماركێت و بانك لە ماڵەكانیاندا بێنە دەرەوە، ئەگەر نا بۆ چێشتخانە، چوونە سەر دەریا و سەردانیكردن ناتوانن بێنە دەرەوە”.

پێدرۆ سانچێز ئاماژەی بەوەیشكرد كە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، زیانی زۆری بە ئابووری ئیسپانیا گەیاندووە و وتی:”كاری لەپێشنەمان پاراستنی گیانی ئیسپانییەكان و زاڵبوونە بەسەر ڤایرۆسەكەدا”.

هەر لەچوارچێوەی ئەو بارە لەناكاوەی لە ئیسپانیا راگەیەندراوە، شوێنە گشتییەكانی سینەما، شانۆ، موزەخانە، هۆڵەكانی وەرزش، چێشتخانە، یانەكان و باخچەكانی منداڵان دادخرێن، هەروەها مامەڵەكانی تایبەت بە ناسنامەی باری شارستانی و دانشتنەكانی دادگا هەڵدەپەسێردرێن.

لە لایەكی دیكەوە رێورەسمەكانی تایبەت بە جەژنی هەستانەوە كە بڕیاربوو لە پێنج تا 12ی ئەم مانگە لە ئیپسپانیا بەڕێوەبچێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، هەڵوەشێندرانەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە تا دوێنێ‌ شەممە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستدا بەزربووە بۆ 191 كەس و ژمارەی تووشبوانیش گەیشتە پێنج هەزار و 945 كەس. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close