كوردستانهەواڵ

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ پێدانی تابلۆی ژمارە هەڵەبجە

باسک نێت

سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، سەرجەم هاونیشتمانیانی پارێزگای هەڵەبجە دەتوانن مامەڵەی وەرگرتنی تابلۆی ژمارە هەڵەبجە بکەن.

هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاربەڕێکەر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “لە ڕۆژی یەکشەممە 25-02-2024 هاونیشتمانیانی هەڵەبجە دەتوانن سەردانی هاتووچۆی هەڵەبجە بکەن، تابلۆی کۆد 23ـی هەڵەبجە وەربگرن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هاونیشتمانییەکی هەڵەبجە کە لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن دەتوانن ببن بە خاوەنی تابلۆی ژمارە هەڵەبجە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ژمارە نایاب و تایبەتەکان لە پرۆسەیەکی تایبەتدا دەفرۆشرێن، داهاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەڵەبجە بەکاردەهێنرێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close