نوسەران

دوای ئەم دوو هەواڵە سەرکردایەتی کوردچیبکات

✍️د.حسن شێخانی✍️ باسک نێت

نەخشە ڕێگایەکی کورت #دوای ئەم دووهەواڵە سەرکردایەتی کوردچیبکات ؟
عێڕاقی فیدڕاڵی ئازدانە (الاتحادي الحر ) بەرەو کوێ ؟
کەرکوکی دڵ و قودس لەنێوان هەردوو حزبی دەسەڵات بەرەو کوئ ؟

یەکەم : فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق

دروستکردنی هەر هەرێمێک جیاواز لە هەرێمی کوردستان لە عێراقدا رێگەپێدراو نییە.

دووەم : دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ ١٥ـــــهەمین جار بابەتی هەڵبژاردنرکانی هەرێمی کوردستانی یەکلانەکردەوە .

ئێستا بۆ هەموی ڕونبویەوە کە بەغدا بۆ دەستور جێبەجێ ناکات
وەک مادەی ١٤٠ و بودجەو و موچەو شایستەداراێیکانی کورد دەیان بابەتی دیکە !!

سەرکرداییەتیکوردچیبکاتلەم_قۆناغەدا ؟

ئەم بابەتە چەن ڕەهەندێ دەگرێتە خۆ :
نەخشە ڕێگایەکی کورت .

کەرکوک :

هەردوو حزبی دەسەڵات لەسەر دانانی پارئزگارێک کورد ڕێککەون ، چونکە ڕێکنەکەوتن دەرئەنجامەکەی لە ١٦ـــــی ئۆکتۆبەر خراپترمان بەسەردا دێت بەهۆی ئەوەی جەندین ساڵە دەڵێین پارێزگاری سەپێنراو ، ئێستا خۆت دەبیتە بەشێک لەو ئەجندایەی کەدەیەوێ کەرکوک و ناوچە دابڕێبراوەکان بەر شاڵاوی تەعریب کەوێت لەئەگەری ڕێکنەکەوتن .وەباچی قورسی دەدەین بۆ هەڵبژاردنی ئاییندە .خەڵکی کەرکوک لەوە زیاتر تەحەمولی ئەم دۆخە خراپە ناکات .
وە بۆ ئاگاداریتان لە کۆی نزیکەی ٦٠٠ هەزاری دەنگدەری کورد تەنها نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەشداری پرۆسەی دەنگدانی کرد .
ئەمەیە خاڵی مەترسیدار دەبێت سەرکەدایەتی کورد زۆر ئاگاداری بێت ،( ئێرە کەرکوکە ئاگادار بە !!)

مافیفەرمانبەرانوگەڕانەوەیمتمانە :

گەڕانەوەی متمانە لە نێوان حزبەکان و دەسەڵات و هاوڵاتییان و بەر قەرار کردنی ئاشتەوایی سەرتاسەری لە هەموو بوارەکاندا بە گەڕاندنەوەی مافی فەرمانبەران و خانەنشینان و کەم ئەندامان و…. هتد .
و کردنەوەی هەژماری بانکی و بە ڕاگردنی هەموو ئەو پڕۆژانەی کە ئێستا لە کوردستان کاری تێدا دەکرێت بۆ ماوەی ساڵێک بۆ دابینکردنی ئەو بودجەیەی کە پێویستە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چونکە هیچ هیوایەک نەماوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قەرزە زۆرەی فەرمانبەران لەسەر حکومەتی هەرێم تەنها بە ڕاگردنی ئەو پڕۆژانە نەبێ و ئەوە تەنها مافی خودی فەرمانبەران نیە مافی خێزان و ئەندامانی ئەو فەرمانبەرانەن کە هەندێکیان وەفاتیان کردووە و و هەندێکی دیکەشیان خانەنشین کراون بۆ گەڕاندنەوەی ئەو مافە بۆ خێزان و وەچەکانیان بۆ تەواو کردنی ڕێڕەوی ژیانی ئەو خێزانانە و باشترین ڕێگا بۆ گرەنتی مافی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت فەرمانبەران هەژماری من بەزووترین کات کۆتایی پێ بهێنرێ و نەکردنوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران .

چارەسەریکێشەیموچەخۆران :

حکومەتی هەرێم دەتوانێ بڕێکی زۆری ئەو قەرزەی لەسەرێتی کەموچەی فەرمانبەرانە بەبریارێک زۆرێ لەو قەرزانە لەسەر خۆی لادات بە پێدانی پارچە زەویەک بەو فەرمانبەرو خانەنیشانە بەداشکاندنی نیوەی موچە پاشەکەوتکراوەکەی بۆ نمونە وەبۆ نمونە ئەو فەرمانبەرانەی کەخزمەتیان لە ١٠ ساڵ کەمتر نیە .
ووردکاری ئەم پێشنیازە دەتوانرێ لای پسپۆران کاری لەسەر بکرێت .

کۆمپانیا_وەهمێکان :

داخستنی سەدان کۆمپانیای وەهمی کە بودجە و قوتی هەرێمی کوردستانیان بە تاڵان بردوە، ئەو کۆمپانیایانە بوونەتە دێوەزمەی ژیانی هاوڵاتییان هەرێمی کوردستان.
چونکە وەجەیەک دروست بووە لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە گیانی تۆڵە سەندنەوە مامەڵە لە گەڵ تەنانەت پرسە نەتەوەییەکانیش دەکەن بەهۆی ناعەدالەتی لە گوزەرانی ژیانی تاکی هاوڵاتی .

دەستوریهەرێمیکوردستان :

نووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان کە وەک مافێکی گەلەکەمان لە دەستوری عێراقدا لە
مادەی (١٢٠) ی عێراقدا هاتووە و هاوشێوەی دادگای باڵای فیدراڵی دادگایەکی باڵا دروست بکرێت بۆ ڕاڤە کردن و شیکردنەوەی دەقەکانی دەستوری عێراق و دەستوری هەرێمی کوردستان و بڕیار دەر و یەکلا کەرەوەی پرسە ئاینی و نیشتیمانی و نەتەوەیی و داخوازییەکانی هەرێمی کوردستان یەکلا بکاتەوە بەرامبەر بەغدا.
دادگای باڵای فیدراڵی : بۆ ئەوەی جارێکی کە حکومەتی فیدراڵی بەغدا هاوشێوەی ئەم بڕیارانە وەرنەگرێ هەردوو حیزبی دەسەڵات دار کە دوو نوێنەریان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەندامن بە زووترین کات بکشێنەوە چونکە زۆر سەیرە سەرکرداییەتی هەردوو حزبی دەسەڵات دار ناڕازین بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و بەڵام بە دوو دادوەر تاکو ئێستا بەژدارن لەو دادگایە جێگای سەرسوڕمانە دادگای باڵای فیدراڵی لە (٩) دادوەر پێکهاتبێ (٥) شیعە و (٢) سونە و (٢) کورد و (٥) شیعەکە دوانیان سەر بە تەیاری سەدڕین و دەنگیان داوە بە بریارەکەی دادگای باڵای فیدرالی و سیانیان وا ئاماژە دەکرێ سەر بە تەوەژمی مالکی بن .
وە بۆ ئەوەی ئەو دادگایە شەرعیەتی خۆی وەک پێش هەڵبژاردن کە نەیمابوو لە دەست بدات دەبوایە سەرکرداییەتی کورد هەردوو دادوەرەکەی بە زووترین کات بکشانابایەوە لە بەغدا.
وە ئەگەر لە کاتی دانانی دادوەری دیکە لە جێگەی ئەو دادوەرە ئەوە هیچ واتایەک نامێنێ بۆ بنەمەکانی (شراكة ) . (توافق ) . ( توازن ) کە عێڕاقی نوێی لەسەر بونیاد نراوە . وەکۆششی تەواو بکرێت بۆ هەموار کردنەەەی یاسای تایبەت بەکاری ئەو دەزگا مەترسیدارە .

ئەنجومەنی_فیدڕاڵی :

بۆ یەکلا کردنەوەی دەیان بڕگە و مادەی دەستوری کە حکومەتی فیدراڵ خۆی لێ دەدزێتەوە وەکو مادەی (١٤٠) و
مادەی (١٠٥) ی دەستوری کە دەبوایە دەستەیەکی گشتی بۆ گرەنتی مافەکانی هەرێمەکان و پارێزگاکان دروست بکرێن هەروەها وەکو مادەی (٦٥) ی دەستوری کە دەبوایە ئەنجومەنێکی فیدراڵی دروست بکرێ کە پشکی نوێنەرەکانی هەرێمەکان زۆرینەن لەو ئەنجومەنە هەروەها بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە
تەدویلکردنی پرسەکانی هەرێم : هەموار کردنەوەی دەستوری عێراقی بە شێوازێک زەرەر لە
گەلەکەمان و هەرێمی کوردستان و جێبەجێ نەکردنی بڕگە و مادەکانی دەستوری عێراقی پێشنیاز دەکەین (بە تەدویل کردنی) ئەم پرس و بابەتانە لە نەتەوەی یەکگرتووەکان و بەتایبەت لە یۆنامی کە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق. جونکە هیچ گرەنتیەک نیە بۆ ئاییندەی دەسەڵاتداران لە عێراقدا چی نیازێکیان هەیە بەرانبەر بە گەلەکەمان و هەرێمەکەمان .

کارکردن بەیەکتیم :

هەوڵدان بۆ کارکردن بە یەک تیمی و هاو هەڵوێستی لە هەموو بوارەکاندا و هەوڵ بدرێت دەستەیەکی پسپۆڕ و لە خەڵکی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر و دەرون ناس دروست بکرێت بۆ نووسینەوەی دەیان توێژینەوەی زانستی لە ناوەندە زانستییەکاندا بەتایبەت لە زانکۆ و کۆلێژەکان کەوا کاردانەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ بەو شێوازە پێشوازی لێ کرا ؟
گیانی دوژمن کارانە و بیری تۆڵە سەندنەوە و گاڵتە کردن بە خەبات و قەوارەی هەرێمی کوردستان بۆتە سەر مانشێت و کۆمێنتی دەیان کەناڵی ڕاگەیاندن لە کوردستاندا .
دەبێت سەرکرداییەتی کوردستان کە هەموومان دەگرێتەوە بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بیر لەوە بکەینەوە (کە دروست کردنی تاکی دڵسۆز و بەرهەمهێنەر و خاوەن بیری نیشتیمان پەروەری و بڕوادار و دڵسۆز زۆر لەوە گرنگ ترە لە بەرز کردنەوەی تەلار و ساختمانی بەرز بەرز و کۆمەڵگای نیشتەجێ بونی بە دەیان ناوی نامۆی بیانی لە وڵاتەکەماندا).

پاشەکەوتی_فەرمانبەران :

وەک چارەسەرئکی هەنوکەیی درێژ خایان دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەر شێوەیەک بووە مافی فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە چونکە ناکرێت حکومەت قەرزاری هاوڵاتییان بێت و ئەم بابەتەش بووەتە جێی پرسیارێکی زۆر لە لایەن هاوڵاتییانەوە لە ساڵەکانی (٢٠١٤) ەوە تاکو ئێستا بەهۆی قەیرانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پلەبەندی فەرمانبەران و ئەفسەران و دەیان کێشەی دیکەی دروست کردووە نابێت ئەم کێشانە بە هەڵپەستێراوی بمێنێتەوە.

پرسیارێبۆئێوەبەچێدەهێلم

ئایا
کاری سەرۆک کۆمارو و جێگری پەرلەمان و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامانی پەرلەمانە کوردەکان و وەزیرو ئەو پۆستانەی لەبەغدا چیبکەن لەم قۆناغەدا بۆ فریاکەوتنی ئەم دحخە خراپەی ئێستا ؟

سەید حەسەن ئەمین شیخانی بەرزنجی
مامۆستای زانکۆ
چاودێری سیاسی
دووشەم ٩ــــی شەعبانی ١٤٤٥
١٩ــــــی شوباتی ٢٠٢٤
کەرکوک

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close