ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامینوسەران

کۆڕبەندی ئەنتالیا بۆچی گرنگە.!

کۆڕبەندی ئەنتالیا بۆچی گرنگە.!

شۆڕش کەمال✍️باسک نێت

کۆڕبەندی جیهانی ئەنتالیا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاو بە سەرپەرشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە بەڕێوە دەچێت بڕیاروایە لە ڕۆژانی ١٧تا١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێ وەک ڕوداوێکی تەواو گرنگ سەیردەکرێ لە هەر کۆڕبەندو کۆنگرەیەکی ترجیاوازدەبێ ؛ ئەمەش وایکردووە لە هەمووجیهانەوە چاوببڕدرێتە ئەنجامەکانی ئەم کۆڕبەندەو لێکەوتەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا.

لە ئێستادا سیاسەتی جیهان وکاری دیپلۆماتی خۆی کەوتوەتە قەیانێکی گەورەو جیاوازەوە بەراورد بە دەساڵی ڕابردووی، زنجیرەی گۆڕانکاریە خێراکانی دونیاو جیۆپۆلیکتی لە دوای سەپاندنی سیستمێکی پۆپۆلیستی و سەرمایەداری بە سەپاندنی باجوخەراج و ڕسوماتی نایاسایی لەدەرەوەی ڕێکەوتن و پڕۆتۆکۆلە جیهانیەکان بەتەواوی سەربەخۆیی وڵاتان و بازاڕەکانی ئابووری دونیای خستوەتە بەر کۆمەڵێک بەرمەترسی گەورە، هەڵگیرساندنی چەنگیش لەزۆر ناوچەی جهان دونیایەک قەیرانی مرۆیی بەوای خۆیداهێناوە کە پێویستیان بە چارەسەری خێراو نەخشەڕێیەک هەیە بۆسبەی؛ هەموو ئەمانەی کە بەسەریەکەوە کەڵەکە بوون، هەر لە چایناوە تا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاو ئەوروپاش لە قەیرانێکی ڕاستەقینەدان لە کاتێکدا کۆڕبەندی ئەنتالیا بەڕێوەدەچێ، پێشتر (داڤوس) نەیتوانیووە چارەسەری دیبلۆماتی بۆ قەیرانەکان بدۆزێتەوە و کارەکانی تەنها تەشریفاتی و تەواوکەری ستراتیژی دەوڵەتانی زلهێزو پاراستنی ئابوریەکەیان بووە هەرئەمەش وایکردووە ئەنتالیا بەستراتیژێکی نوێ کاربکات بەدیوێکی واقیعیانە و گۆڕانکاری لە بڕیاری ڕاستەقینەو بەشداریپێکردنی جیهان بۆ نەخشەڕێیەک کە بتوانێ لەداهاتوویەکی نزیکدا (بڕیار دروستبکات) بۆ چارەسەری قەیرانەکان.

ستراتیژی بەڕێوەبردن لە کۆڕبەندەکە و بانگهێشت بە دەستەبژێریەکی سەنتەرەکانی ستراتیژی و لێکۆڵینەوەی دامەزراوەکانی تورکیا ئەنجام دراوە بۆ دەستنیشانکردنی کەسایەتیە گرنگ و کاریگەرەکان لە نێو دامەزراوە حکومی و حیزبیەکان و دیاریکردنی بیرمەندان و کاریزماکانی جیهان.

جێگەی دڵخۆشیە بۆ کورد کە بەشداری کاراو کاریگەری خۆیی لەنێو ئەم کۆڕبەندەدا هەبێ کە لە ئاستی حکومەتی هەرێم بەڕێز سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و لە ئاستی حیزبیش مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بانگهێشتکراون هەرلە کوردەکانیش وەک پشکی حکومەتی عێراق هەریەکە لە د.بەرهەم ساڵح وەک سەرۆ کۆماری پێشوو فواد حوسێن وەزیری دەرەوەو وشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشوی عێراق بەشداردەبن.

بوونی کورد لە میانی ئەم کۆڕ بەندانەدا قورساییەکی دیپلۆماتی دەبێت لە دووجەمسەری ناوخۆیی و دەرەوە بە ئاراستەیەک لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و وجودی واقیعی بۆ ناوەندەکانی بڕیاردان لە نەخشەی بڕیاری داهاتوو.

لێرەدا شکۆیە بۆ کورد وەک نەتەوە شانازی بە بوونی خۆی و نوێنەراکانی بکات جا لەهەر حیزب و ئایدیایەک بێت بۆداکۆکیکردن لە بەرژەوەندیەکانی.

جێی خۆیەتی سەرنجێکیش بڕوانینە بەژداری مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەم کۆڕبەندە هۆکارگەلی بەشداریکردنەکەی لەکاتێکدا کە خاوەنی هیچ کورسیەکی پەرلەمانی نییە لە هەرێم و عێراقیش بەڵام دەبینین لە مێژووی دوورو درێژی حیزبەکەی خودی خۆشی وەک کەسایەتیەکی کاریگەر و جیا لە ئایدیاکەی خاوەنی ڕوئیای واقیعانە بووەو لەمەڕ کێشە ناوخۆیی و دەرەکیەکانی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان، ئەو بەردەوام ڕاجیایی هەبووە بۆ چارەسەری کێشەو ئاڵۆزیەکانی کورد لە باکوری کوردستان ئەمە بەجیا لەو واقیعەی ئێستای ڕۆژئاواو سوریای نوێ کە تێگەیشتن و خوێندنەوەی ئەو بۆ چارەسەرەکان هەمیشەجیاواز بوون، هەرچەندە لەسەر ئەم هەڵوێستانەشی ڕەخنەی توندی لێگیراوە بەڵام لە کۆتایی ڕێگاکە ئەو ڕاستیە ئاشرا بوو بۆڕای گشتی کە ئەو لەسەر بنەمای زانستی و لۆژیکی مامەڵەی لەگەڵ ڕوداوەکان کردووەو نەیویستوە گرەو و گریمانە لەسەر هەستی نەتەوایەتی بکات لەکاتێکدا ئەو ڕەخنەی لە شێوازو ئەدای کاری حکومەت و هەژموونی حیزبی لە هەرێمی کوردستان گرتووە کە نەیانتوانیوە حکومەتێکی تەکنۆکراتی شایستە بە خزمەتی خەڵکی کوردستان بونیادبنێن
لە ئێستادا ئەم کۆڕبەندە بە بەشداری نوێنەرانی کورد هەلێکەو دەتوانرێ لە پاشکۆی کۆبوونەوەو چاوپێکەوتنە دیپلۆماتیەکان زۆر بابەتی هەڵواسراو تایبەت بە ئاشتی و بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەکەی بهێننە بەرباس و بیکەنە بەستەری پەیوەندیکان لەگەڵ جیهان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close