نوسەران

المسلمون علی شروطهم

المسلمون علی شروطهم
بەپێنوسی :م.ناصح مجید
ئەم فەرموودە شیرینەی پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم زۆر كەس لەبەرژەوەندی خۆیدا بەكاری دەهێنێت و ئەمەش گەورەترین غەدرە كە لەم فەرموودە دەكرێت ،وەستانەوە بەڕووی ئایەت و فەرموودەشدا ،شوێنەواری خراپ لەسەر تاك بەجێ ئەهێڵێ ،جا ئەگەر كەسەكە لە نەزانینی خۆیەوە بێت ئەوە كەی ئاگادار كرایەوە ،ئیتر پێویستە لەسەری بێ هیچ خۆ دزینەوەیەك ،دەبێت پابەند بێت پێیەوە ،بەڵام ئەگەر لە زانینەوە بێت ئەوا ئەم شوێنەوارە خراپانەی لێ ئەكەوێتەوە:-
1- بێباوەڕ بوون : ئەگەر كەسێك پەیمانی خواو پێغەمبەرەكەی صلی الله علیەوسلم هەڵوەشێنێتەوە ،ئەوە بێ قەید و مەرج ئەو كەسە ئەبێتە كەسێكی بێباوەڕ وەك ئەوەی نەوەی ئیسرائیل ئەنجامیان داو خوای گەورە لەبارەیانەوە ئەفەرمێت : (والذین ینقضون عهد الله من بعد میثاقە ویقطعون ما أمر الله به أن یوصل ویفسدون فی اڵارض أولئك لهم اللعنە ولهم سو‌ء الدار. (الرعد/25).
2- نەفرین لێكردن : ئیمامی عەلی فەرموودەیەك ڕێوایەت ئەكات لە پێغەمبەری خواوە صلی الله علیەوسلم كەفەرموویەتی : هەركەسێ غەدر لە موسڵمانێك بكات ئەوە نەفرینی خواو فریشتەكان و خەڵكی موسڵمانی لەسەرە … ئیمامی بخاری 1870 ، ئیمامی موسلیم 1370.
3- دروست بوونی سیفەتی دووڕووی : اربع ممن كن فیه منافقا خالصا : من اذا حدث كذب – واذا وعد اخلف – واذا عاهد غدر – واذا خصم فجرە ) جاهەركەسی یەكێ لەم سیفەتانەی تێدا بێت ئەوە سیفاتێك لە سیفاتەكانی دووڕووی هەڵگرتووە؟ ئیبن جەوزی ئەفەرمێ: شكاندنی پەیمان سیفەتی كەسی دووڕووە.
3- زیانمەندی دونیاو قیامەت .
4- بڵاو بوونەوەی بێباوەڕی و زاڵ بوونی دوژمنان بەسەریاندا: …..ولا دین لمن لا عهد لە …(ئیمامی احمد).
5- شوێن هەواو ئارەزوو كەوتنە
6- هۆكاری كەم بوونەوەی ڕزق و ڕۆزیی حەڵاڵە.
7- لادانە لە ڕێگای ڕاست .
ئەی پابەندبوون بەبەڵێنەوە چیمان بۆ دەستەبەر ئەكات ؟؟
1- ئەویە لەم فەرموودە شیرینە وەردەگیرێت بریتیە لە:
هەچی لێرەدا هاتووە بەهۆی پابەندی بە فەرموودەكەوە هەموومان بۆ دەستەبەر دەبێت ؟ كەواتە پێویستە لەسەر ئەو كەسەی كە خۆی بە ئیماندار ئەزانێت ،ئەم فەرموودە شیرینە لە ڕێگای خۆیەوە بكاتە دروشم و بەرزی بكاتەوە نەك بەكاری بهێنێ وەك حەقێك بۆ چەسپاندنی بەتاڵ و ناڕەوایی خۆی .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close