نوسەران

بزووتنەوەی ئیسلامی و هەڵبژاردنی کوردستان..

سلام كريم عبدالله

‎بزووتنەوەی ئیسلامی لە دوای کۆنگرە و هەر لە ئەمساڵدا بەسەربەخۆیی دەچێتە ناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە ، هەرچەندە حزب و لایەنەکانی تر هەموو ئامادەکارییەکیان تەواو کردووە ڕەنگە داتای ژمارەی کورسییەکانیشیان کۆکردبێتەوە بەڵام بزووتنەوە لەبەر کۆنگرە لای بەلای هەڵبژاردندا نەکردۆتەوە بۆیە زۆر گرنگە لە ئێستاوە کاری جدی لەسەر هەڵبژاردنەکان بکات چونکە لە هەڵبژاردنی ڕابردوو کە بێ کورسی بوو هۆکارەکان دیاربوون کە گرنگترینیان بۆ ئەو دروشمە برایەتییە دەگەڕایەوە کە لە کۆنگرەی یازدە دەنگی لەسەر دراو لە پەیڕەودا جێگیر کرا کە لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەکان ئامادەیی یەک بەرەیی و یەک لیستی دەبین ، بەکردار سەلماندمان و باجی ئەوەشماندا.
بەڵام ئەمجارە مادام سەربەخۆ بەشدارین دەبێت قورسایی هێزی بزووتنەوە بە پشت بەستن بەو جەماوەرە نەگۆڕ و ئەندامە دڵسۆزانەمان بگەڕێنینەوە بزووتنەوە ببەینەوە پەڕلەمان و لەوێ شەڕی مافەکانی هاوڵاتیان بکەینەوە.
چیدیکە بزووتنەوە نابێ خەمساردانە بچێتەناو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە و دەبێ کاری جددی لەڕووی تەکنیکی و ئامادەکاری مرۆیی و لۆجستیەوە بکات و بەپلان و بەرنامەی وردەوە بەپشت بەستن بەو مێژووە جوانەی کەهەیەتی و پەرێزپاکی و دڵسۆزی بۆ میللەتەکەی و ئەو هەموو خوێنەی لەپێناوی ئازادی ئەم وڵاتەدا بەدەستی بەدەستنوێژەوە ڕشتوێتی و لەئێستاشدا نە بەگەلەکەی ئەفرۆشێتەوەو نەگەلەکەشی ئەفرۆشێت و نەبەشدارە لەگەندەڵی و خیانەت و دوو ڕوویی و سوود لەم هەڵوێستانە وەربگرێت و بیکاتە بەرنامەی کاری کە وەک هێزێکی ڕاستگۆ لەبەرەی گەلدا بووە و پێویستە هەموان هەوڵبدەین ئەم هێزە ببەینەوە پەرلەمان و بیکەینە داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافی میللەت و شوانێکی دەستبەدەستنوێژی خەمخۆری میللەت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close