وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئاماژە بەوە دهكات، ئامادەکارییەکانیان بۆ رزگاركردنی ھاووڵاتیانیان لە ئۆکرانیا تەواوبووە و كه لە رێگەی رۆمانیا، پۆڵەندا و مۆڵدۆڤا، بێ پشكنینی كۆرۆنا، دهگهیهندرێنهوه وڵات.
مهولود چاوش ئۆغڵو، وهزیری دهرهوهی توركیا لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی A Haberـی تورکی، ھەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشھاتەکانی ئۆکراینا کرد.
چاوش ئۆغڵو، ئەوەی خستەڕوو، ھەڵوێستی تورکیا لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەلایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانهوە راگەیەندرا.
وهزیری دهرهوهی توركیا گوتی: “ئهوهی رووسیا دهیكات پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، مەحاڵە ئەمە قبوڵ بکەین”.
چاوش ئۆغڵو، جهختی لهوه كردهوه، سەرکۆنە کردن و بڵاوکردنەوەی راگەیەندراو بەس نییە و دەبێت ھەوڵ بدرێت بۆ راگرتنی مۆسكۆ، تورکیا ھەوڵی داوە رووداوەکان نەگاتە ئەم دۆخە.
مەولود چاوشئۆغڵو، روونیكردهوه، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ھاووڵاتیانیان لە ئۆکراینا دەکەن و گوتی: “ئێمە لەسەرەتاوە کارمان لەسەر دەربازکردنی ھاووڵاتییانمان کرد، بەڵام لە ئێستادا هاتووچۆی ئاسمانی داخراوە.