عێراقكوردستانهەواڵ

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ ڕۆژی چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، سەبارەت بەبەشداری سەرۆكی حكومەت لە داڤۆس، پرسی موچەو بودجەو تێچووی وەبەرهێنان و گواستنەوەی نەوت، دەنگدان لەسەر رێنمایی كاركردنی بیانی لە هەرێمی كوردستان.

كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران چەند تەوەرێك لە خۆ دەگرێت لەوانە:

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت قسە لەسەر سەردانەكەی دەكات بۆ داڤۆس

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی قسە لەسەر گفتوگۆكانی بودجەو موچە دەكات لەگەڵ بەغداد

كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان قسە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەكات

دارا رەشید وەزیری پلاندانان قسە لەسەر رەشنوسی (رێنمایی كاركردنی بیانی لە هەرێمی كوردستان) دەكات

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close