عێراقكوردستانهەواڵ

ئەمریكا بەنیازە ئامانجە ئێرانیەكان لە عێراق و سوریاو كەنداو بۆردومان بكات

پێگەیەكی ئەمریكی:
بایدن داوای لە راوێژكارەكانی كردووە بژاردەكانی وەڵامدانەوەی بخەنە بەردەست


ئەمریكا بەنیازە ئامانجە ئێرانیەكان لە عێراق و سوریاو كەنداو بۆردومان بكات
“وەڵامەكەی ئەمریكا لەشێوەی زنجیرەیەك هێرشدا دەبێت”

پێگەی “پۆلیتیكۆ” لەزاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە: جۆ بایدن, سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا, فەرمانی كردووە بە راوێژكارەكانی, بژاردەكانی پێشكەش بكەن, بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی كە بنكەیەكی سەربازی ئەمریكای لە سنوری ئوردون و سوریا كردەوە ئامانج و, بەهۆیەوە سێ‌ سەربازی سوپای ئەمریكا كوژران.


بەگوێرەی سەرچاوەكە, لەنێو بژاردە پێشنیازكراوەكانی بەردەم پنتاگۆن, لێدانە لە ئێرانیەكانیان لە سوریاو عێراق, یاخود كەرەستە دەریاییەكانی ئێران لەكەنداو.


پێدەچێت وەڵامی ئەمریكا بۆ هێرشەكەی سەربنكەی “تەنەف” دوو رۆژ دوای رەزامەندی بایدن دەستپێبكات, لەشێوازی زنجیرە هێرشێكدا دەبێت بۆ سەر كۆمەڵێك ئامانج.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close