كوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان وەڵامی محمدی حاجی مەحموود دەداتەوە

لێدوانێک لە وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

ئەمڕۆ ئێوارە لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی ئاسمانی NRT دا بەڕێز کاک محمدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان هەموو هێزە سیاسیەکانی کوردستانی بەبێ جیاوازی بەوە تۆمەتبارکرد کە گوایە پارەیان لە بەرێز مام جەلال وەرگرتووە ئەوکاتەی سەرۆک کۆماری عێراق بوو، ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە بەڕێزیان و تەواوی رایگشتی رادەگەیەنین کە هیچ پارەیەکمان وەرنەگرتووەو تەحەدای هەرکەس ولایەنێکیش دەکەین بابفەرموون بەڵگە بخەنە روو کە پارەمان وەرگرتووە، ئەوەی مایەی نیگەرانی زیاتری ئێمەیە نەدەبوایە بەرێزیان ناوی لایەنەکانی بەرەهایی هێنابوایە بەڵکو ناوی ئەو لایەنانەی ببردایە کە پارەیان وەرگرتووە نەک تەڕو ووشک بەیەکەوە بسووتێنێت.

د. عبداللە وەرتی
وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
2022/2/22

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close