کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆماوەی یەک هەفتە دەوامی خوێندنگەکان رادەگیرێت.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆنەکە داوای لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران کردووە، لەپێناو هەماهەنگی ئیشوکارەکان لەگەڵ لیژنەی ئاسایشی باڵا و گواستنەوەی کەرستە و پێداویستییەکانی هەڵبژاردن و جێگیرکردنیان و تەواوکردنی سەرجەمکارەکان، دەوامی خوێندنگەکان رابگیرێت.
باسی لەوەشکردووە، هەر بۆیە لە ١٢ی ئەم مانگە تاوەکو ١٩ی ئەم مانگە دەوامی سەرجەم خوێندنگەکانی عێراق رادەگیرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم دیاریکردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە