وتەبێژی بزووتنەوە: دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینین
دكتۆر عبدالله وهرتی وتهبێژی بزووتنهوهی ئیسلامی پێمان وایە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا پیویست وگرنگە، چونکە هەڵبژاردن وێستگەی جەوهەری گۆرانکاری وسزادانی مشەخۆرو گەندەڵکارو ستەمکارو بازرگانانی سیاسیە بەسەر قوت وخوێنی میللەتەوە.
ئەگەر پرۆسەکە بەپاک وبێگەردی و دوور لەساختەکاری بەڕێوە بچێت، چوار ساڵە قەیران لەسەر قەیران زیادیکردووە لە هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان لە بارێکی سەخت و دژواری ئابووری و کۆمەلایەتی و دەروونیدا دەژین، بۆیە ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبینین و دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتێکی مێژووی و ئەخلاقی گەورە، کەهەموو هەوڵەکانمان چڕ بکەینە بە هاوکاری هەموو ئازادی خوازانی کوردستان بە ئامانجی گۆڕانکاری ریشەیی لە نەخشەی سیاسی کوردستان و لادانی جەورو ستەم لەسەر گەلەکەمان.
د. عبداللە وەرتی
وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
٢٠٢٢/٢/٢٤