جیهانهەواڵ

لە رۆژی هەینیەوە پەیوەندیكردن بە شوێنگرەوەكەی نەسڕوڵا بچڕاوە

لە رۆژی هەینیەوە پەیوەندیكردن بە شوێنگرەوەكەی نەسڕوڵا بچڕاوە

باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز:
سەرچاوەیەكی ئەمنی لوبنان ئاشكرایكردووە: یەیوەندیكردن بە هاشم سەفیەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری حزبوڵای لوبنان، لە دوای هێرشەكەی رۆژی هەینی رابردووەوە بچڕاوە.
هاوكات میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە: فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل رێگانادەن بە تیمەكانی فریاگوزاری بچنە دەوروبەری باشوری لوبنان، ئەو شوێنەی سەفیەدینی تیادا كراوەتە ئامانج.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو، فرۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل بارەگای دەزگای هەواڵگری حزبوڵای لوبنایان لە دەروروبەری باشوری لوبنان بە (73) تۆن بۆمب كردە ئامانج، كە دەوترێت یەكێك بووە لە قوڵترین حەشارگەكانی حزبوڵا، لەكاتی كۆبونەوەی سەفیەدین لەگەڵ سەركردەكانی حزبوڵاو ژمارەیەك لە فەرماندەكانی سوپای پاسداران.

هاشم سەفیەدین كە خزمی نزیكی حەسەن نەسڕوڵایەو كوڕێكی زاوای قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسە، دیاریترن شوێنگرەوەی حەسەن نەسڕوڵا بووە، بۆ وەرگرتنی پۆستی ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان.
تائێستا سوپای ئیسرائیل بە فەرمی كوژرانی هاشم سەفیەدینی رانەگەیاندووە، لەكاتێكدا زۆرێك لەمیدیاكانی ئیسرائیل دەڵێن، تادێت ئەگەرەكانی كوژرانی سەفیەدین لەو هێرشەدا بەهێزتر دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close