ئابووریعێراقهەواڵ

هەناردەی نەوتی عێراق (100) هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمیكردووە

هەناردەی نەوتی عێراق (100) هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمیكردووە

باسک نێت
نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوری، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:
هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئەیلولی رابردودا، بۆ (3)ملیۆن و (310) هەزار بەرمیل كەمیكردووە، بەڕێژەی (100) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، لە چوارچێوەی پابەندبون بە كۆتوبەندەكانی ئۆپێك پڵەس.

بەهۆی كەمبونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق و دابەزینی نرخەكەی، داهاتی نەوتی عێراق لە (8) ملیارو (490) ملیۆن دۆلارەوە لەمانگی ئابدا، دابەزیوە بۆ (7) ملیارو (110) ملیار دۆلار لەمانگی ئەیلولدا، ئەو بڕە پارەیەش تەنها بەشی موچەو پسوڵەی خۆراك دەكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close