كەش و هەوا

​ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە و کەشناسی هۆشداری توند دەدات

باسک نێت

لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ۱٨ی ۳، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری دوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست و دابارینی باران دەست پێدەکات و شەوی سێشەمە و ڕۆژی سێشەمە بارانی بەلێزمە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم پێشبینی دەکرێت، ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی ۳، لە سەنتەرى شارى دهۆک سەرووى ٦۰ ملم و لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە سنوورییەکانی ئاکرێ، شیلادزێ و چەمانکێ و ئامیدى سەرووى ۷۰ ملم و لە ئیدارەى زاخۆ لە نێوان ٤٥ تا ٦٥ ملم باران ببارێت.

لە سنوورى پارێزگاى هەولێر پێشبینی دەکرێت لە سەنتەرى شار زیاترلە ٤۰ ملم و لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاکە سەرووى ٦۰ ملم و لە ئیدارەى سۆران بڕى بارانى پێشبینیکراو لە سەرووى ٦۰ ملم بێت.

لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى هەڵەبجە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ و ئێوارە باران بارینى بە لێزمەى دەبێت و بڕی بارانى پێشبینیکراوى لە سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى ٤٥ بۆ ۷٥ ملم و لە گەرمیان لە ۳٥ بۆ ٤٥ ملم و لە پارێزگاى هەلەبجە و ناوچە شاخاوییەکانى ۲٥ بۆ ۳٥ ملم و لە ئیدارەى ڕاپەڕین لە نێوان ٦٥ بۆ ٨٥ملم دەبێت.

بەپێی پێشبینیەکانی ماڵپەڕی ئەکوا وێزەر شەپۆلەکە بەهێزترین شەپۆلی باران بارینی ئەمساڵ دەبێت و کاریگەرییەکەی تا کۆتایی ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close