جیهانهەواڵ

ئاشکراکردنی پێشنیازێکی ترەمپ بۆ ڕێککەوتنێکی گشتگیر لە غەززە

کەناڵی ١٢ی عیبری: ئاشکراکردنی پێشنیازێکی ترەمپ بۆ ڕێککەوتنێکی گشتگیر لە غەززە

باسک نێت

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سەرۆکی #ئەمەریکا پێشنیازێکی نوێی پێشکەش بە بزووتنەوەی حەماس کردووە، کە گۆڕانکاریی جەوهەری لەخۆدەگرێت بە بەراورد لەگەڵ پێشنیازەکانی پێشوو:

– لە یەکەم ڕۆژدا، ئازادکردنی سەرجەم ٤٨ بارمتە ئیسرائیلییەکە و ڕادەستکردنەوەی تەرمەکان، لە بەرامبەر ئازادکردنی سەدان زیندانیی فەڵەستینیی سزادراو کە دۆسیەی کوشتنیان لەسەرە، لەگەڵ هەزاران زیندانیی دیکە.

– ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی “عەرەبات جدعۆن” بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە ڕادەگرێت.

– دەستبەجێ ڕێڕەوێکی دانوستان بە سەرپەرشتیی خودی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەکرێتەوە.

– بەدرێژایی ماوەی دانوستانەکان، کردە جەنگییەکان دەست پێناکرێنەوە.

– پێشنیازەکە پشت بەوە دەبەستێت کە حەماس متمانە بە لێدوانەکانی ترەمپ بکات سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە جەنگ. هەروەها لەسەر ئەو هەڵسەنگاندنە بنیات نراوە کە دوای گەڕانەوەی بارمتەکان، بۆ #ئیسرائیل ئەستەم دەبێت شەرعیەتیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ درێژەدان بە جەنگ بەدەست بهێنێت.

– تاکو ئێستا #حەماس وەڵامی نەداوەتەوە، و ئیسرائیل لە وردەکارییەکان ئاگادار کراوەتەوە. وا دادەنرێت کە چوارچێوە گشتییەکەی پێشنیازەکە سەرەتاییانە لەلایەن ئیسرائیلەوە پەسەند بێت.
باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close