جیهانهەواڵ

تاران هەرگیز بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نەبووەو ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ رێککەوتن

عەباس عراقچی:
ئێران ئامادیە گەرەنتی بەدەستنەهێنانی چەكی ئەتۆمی بدات لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاكان
باسک نێت
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تاران هەرگیز بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نەبووەو ئامادەیی تەواوی هەیە رێککەوتنێکی ئەتۆمی دادپەروەرانە بكات، کە بەرژەوەندییە رەواکانی گەلەکەمان دەستەبەربكات؛ بە گەرەنتیکردنی بەدەستنەهێنانی چەكی ئەتۆمیشەوە لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان.

عراقچی لە سەكۆی “ئێكس” نوسویەتی: تورکیا هاوشانی دراوسێكانی دیکە، هەوڵی باشیداوە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسگوزاری ئەو جۆرە هەوڵانەیەو پێشوازیان لێدەكات.

ئێران هەمیشە ئامادەیە هاوكاری لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکەدا بکات بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەمان و پاراستنی لە هەر دوژمنكارییەكی ناڕەوا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close