
کەناڵی (ئەلحەدەس) بڵاوی کردووەتەوە، ڕێبەری ڕەوتی حیکمە، عەمار حەکیم، لە دژی سووربوونی مالیکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی بایکۆت کردووە.
ئەمە دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گوتی: نابێ مالیکیی (شکستخواردوو) ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەگەر ئەوە ڕووبدات هاوکاریی عێراق ناکەین.
نووری مالیکیش لە وەڵامدا گوتی: ئەمە پرسی ناوخۆیی عێراقە و لەسەر خواستی خۆم بۆ بوون بە سەرۆکوەزیران سوورم.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




