
دۆناڵد ترەمپ:
ئێران بە جدی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکات
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا دەڵێت، ئێران بە جدی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکات.
ترەمپ، لەمیانی لێدوانێكدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان لە ناو فڕۆکەكەی لە کاتی گەشتێکدا لە واشنتۆنەوە بۆ فلۆریدا، هیوای خۆی دەربڕی تاران دانوستان لەسەر شتێکی قبوڵکراو بکات.
پێشتریش ترەمپ رایگەیاندبوو، ئێران لەگەڵ ئەمەریکا دانوستان دەکات، رۆژانی داهاتوو ئاشکرایدەکات کە ئایا دەتوانرێت لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا بکرێت یان نا.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، وتی: ئێران گفتوگۆمان لەگەڵ دەکات و دەبینین ئایا دەتوانین شتێک بکەین، ئەگەرنا دەبینین چی ڕوودەدات، ئاماژەی بۆ ئەگەری هەڵكشانی دۆخەكە كرد لە ئەگەری شکستی ڕێڕەوی دیپلۆماسی.
ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا رەخنەی لە ئەزمونەکانی رابردووی دانوستانەكان گرت و وتی: دوایین جار کە دانوستانمان لەگەڵ ئەوان کرد، ناچار بووین دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان لەناو ببەین و سەركەوتوو نەبوو.
ئەوە لە کاتێکدایە عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سەرەڕای هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ پەنابردنە بەر کردەوەی سەربازی، لە سەكۆی “ئێكس” باسی لە بەرەوپێشچون بەرەو دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن کرد.




