
تەقینەوەیەک لە سنوری کەرکوک ڕوویدا و قوربانی هەیە
باسک نێت – کەرکوک
کەمێک لەمەوبەر لە نزیک چیایی غەڕه لە سنوری قەزای دووبز، بۆمبێک بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە و بوەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەفسەرێک و بریندار بوونی ئەفسەریێکی دیکەی سوپا و سێ سەرباز.
ئەفسەرە بریندارەکە فەرماندەی لیوای ٣٢ی سوپای عێراقە و ئەوەش کە گیانی لەدەستداوە بەڕێوەبەری هەواڵگری فرقەی هەشت-ی سوپایە.
لە ئێستاشدا بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دووبز.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە