عێراقكوردستانهەواڵ

دوو جوتیاری کورد دەستگیرکران

باسک نێت – کەرکوک

بەگوێرەی زانیارییەکانی باسک نێت، دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان عەرەبی هاوردە و جوتیارانی كورد لە گوندی پەڵکانەی سنووری کەرکووک، سوپای عێراق دوو جووتیاری كوردی له‌ سه‌رگه‌ڕان ده‌ستگیر كرد.

هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی باسک نێت، عه‌ره‌بە هاوردەکان‌ ویستوویانە فشار بخه‌نه‌ سه‌ر جووتیارانی كورد و زه‌وییه‌كانیان داگیر بكه‌ن، جووتیارانی كوردیش لەبەرامبەریان وه‌ستاونه‌تەوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا گرژیی دروست بوو و دواتریش عه‌ره‌بی هاورده‌ له‌ نێوان خۆیاندا ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌وه‌ و ئاڵۆزیی له‌ نێوانیان دروست بوو و دواتر خێوه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵگیرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close