عێراقكوردستانهەواڵ

سەرجەم مامەڵە داراییەکان دەکرێنە ئەلیکترۆنی

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا چەند ڕێکارێکی حکومەتى عهێراق و بانکی ناوەندی بۆ مامەڵە داراییەکان ئاشکرا کرد. باسک نێت

ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق سەرکەوتوو بووە لە بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستەمی مامەڵەداراییەکان بە تێکڕاش ٨٠٪ مامەڵەداراییەکان بەرەو بەبانکیکردن هەنگاویان ناوە و تەنها ٢٠٪ مامەڵەکان ماوە کە ئەوەش تا ناوەڕاستی ئەمساڵ تەواو دەکرێن.

وتیشی، سەرجەم هەنگاوەکان بۆ گۆڕانکاریکردن لە مامەڵەداراییەکاندا لە ژێر سەرپەرشتی بانکی ناوەندی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا بووە، بەوەش عێراق تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە ناوەندێکی نوێ بۆ سیستەمی بانکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دەشڵێت: لە سەرەتای هەنگاونانی عێراق بۆ گۆڕانکاری مامەڵەداراییەکان لە نەختینەوە بۆ ئەلیکترۆنی، بانکی ناوەندی بەردەوامبوو لە رێکارەکانی بۆ بەبانکیکردن و داڕشتنەوەی سیستەمی بانکی لەناو هاوڵاتیانی عێراقدا بە هەماهەنگی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی حکومەتی عێراق بۆ پشتبەستن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی دورخستنەوەی هاوڵاتیان بووە لە مامەڵەداراییە نەختینەییەکان کە هۆکارێک بووە بۆ ڕێگەگرتن لە ئاستی گەشەی کەرتی بانکی لە عێراقدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close