
به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستدریژی ئه‌مریكا بۆسه‌ر هه‌ردوو بارێزگای بابل و ئه‌نبار ده‌كه‌ین، كه خۆی له بۆردومانكردنی چه‌ند شوێنێكی سه‌ربازی عێراقدا ده‌بینێته‌وه به بۆمبی گه‌وره‌و قوربانی له‌ناو كارمه‌ندانی ئه‌منیدا لێككه‌وتوه‌ته‌وه.
حكومه‌تی عێراق ئه‌مه به هه‌ڵسوكه‌وتێكی دوژمنكارانه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری و ئاسایشی گه‌لی عێراق ده‌زانێت.
ئه‌مه پێشێلكردنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان ئه‌مریكاو عێراقه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌بێت.
هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی دژی ئه‌مریكا ده‌گرینه‌به‌ر له‌نێویاندا پێشكه‌شكردنی سكاڵا به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی.
سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریداوه لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ پاڵپشتیكردن له هه‌ڵوێستی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی و پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌و زانیاری ورد.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ رایگشتی عێراق و نێوده‌وڵه‌تی بڵاوده‌كرێته‌وه بۆ سه‌لماندنی بانگه‌شه‌ی ساخته‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌پشت ئه‌م جۆره كرده‌وانه‌وه‌ن.