جیهانڕاپۆرتهەواڵ

نزیکەی 14 هەزار منداڵ لە غەززە شەهیدکراون

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی یونیسێف ئاشکرایکرد، زیاتر لە 13 هەزار و 800 منداڵ لە کەرتی غەززە شەهیدبوون و هەزاران منداڵیش برینداربوون و هەزارانی دیکەش لە لێواری برسێتیدان.

باسک نێت
کاترین ڕوسێل لەدوای کۆتاییهاتنی سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، “کارمەندانی رێکخراوی یونیسێفیش ڕزگاریان نەبووە لە توندوتیژییەکان، زۆرێکیان لە غەززە خێزان و هاوڕێ و ماڵەکانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 200 کارمەندی مرۆیی لە هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی کەسانی دیکەدا کوژراون”.
باسی لەوەشکرد، منداڵان شەڕ دەست پێناکەن، ناشتوانن کۆتایی پێبهێنن، بەڵام هەمیشە باجی گەورە دەدەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close