رابــه‌ری گشتیكوردستانهەواڵ

ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی کوبونەوەی ئاسایی خۆی گرێداو بڕیاری بەستنی کۆنگرەی دا

بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی کوبونەوەی ئاسایی خۆی گرێداو بڕیاری بەستنی کۆنگرەی دا

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبانرۆژی شەممە بەرواری 2021/12/25 ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.

ئەنجومەنی شورا هەڵوەستەی جدی کرد لەسەر چەندین تەوەرو بابەتی هەستیارو گرنگی نێوخۆی بزووتنەوەو ڕەوشی ئێستای عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، کە لەم خاڵانەی خوارەوەدا گەڵاڵەکراوە:

یەکەم: ئەنجومەنی شورا بە تێکڕای دەنگ بڕیاریدا لەنزیکترین کاتدا کۆنگرەی دوانزە ئەنجام بدات و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەی ئامادەکاری ڕاسپارد بە ئەنجام گەیاندنی کارە هونەری وکارگێڕییەکان و وەرگرتنی ڕاپۆرت و بیروڕای سەرجەم ئۆرگانەکان و ئەندامان بە ئامانجی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی نەوعی وسەرکەوتوو.

دووەم: ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان هەوڵ وماندو بوون و دڵسۆزی و شەونخونی و بەرخۆدانی گشت مەکتەب ومەڵبەندو ئۆرگانەکانی و ئەندامەکانی بەرز دەنرخێنێت کە لێبڕاوانە لە ماوەی ڕابردوودا سەرەڕای کەمدەستی و قەیرانی دارایی کاری ڕێکخراوەیی و حزبی یان دڵسۆزانە ئەنجامداوە، متمانەی تەواویشمان بەکادیرانی بزووتنەوەکەمان هەیە کە بە گوڕوتینێکی باشتر لەداهاتوودا درێژە بەکارو پرۆژەوخەباتی ئیسلامیانەی خۆیان دەدەن.

سێیەم: لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەیدا ئەنجومەن شورا بڕیاری بایکۆتەکەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 10/10 بەدروست زانی و پێی وابوو دواکەوتنی ڕانەگەیاندن و پەسەند نەکردنی ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان و کۆنەبونەوەی پەرلەمان و پێکنهێنانی حکومەت ڕاستی ئەو هەڵوێستە سیاسیەی بزووتنەوەی ئیسلامی سەلماند.

چوارەم: ئەنجومەنی شورا پێی وایە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان شکستی گەورەیان خواردووە لە بەڕێوەبردنی حکومڕانی هەرێمی کوردستان، بۆیە هاوڵاتیان متمانەیان بەو دەسەڵاتە نەماوەو ڕۆڵی خێرخوازان و ڕێکخراوە مرۆیی وخێر خوازیەکان ئەرکی حکومەت ئەنجامدەدەن لە بەهاناوەچوونی خەڵک و یارمەتیدانی لێقەوماوان و حکومەت کەمتەرخەمەو بەئەرکی خۆی هەڵنەستاوە کە ئەوەش ئاماژەیەکی ترسناکە لەسەر پرۆسەی حوکمڕانی هەرێمەکەمان.

پێنجەم: لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەیدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی وهاوخەمی خۆی بۆ قوربانیان و زیان لێکەوتوانی چەند ڕۆژی ڕابردوی لافاوەکەی شاری هەولێر پێی وایە پێویستە بەزووترین کات ئەوکەس و بەرپرسە گەندەڵانە سزا بدرێت کە لە پێناو بەرژەوەندی کەسی خۆیان ڕێڕەوی ئاوەڕۆکانیان بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندی پڕۆژە کەسیەکانیان.

شەشەم: ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەکۆتایی هاتنی بوونی هێزی چەکداری بیانی لە عێراق و داوا لە هەموو عێراقیەکان وخەڵکی کوردستان دەکات بەشێوازێکی ئاشتیانە وڵاتەکەیان بەڕێوەببەن دوور لە شەڕو و ئاژاوەو ناکۆکیە بێزراوەکان.

حەوتەم: بزووتنەوەی ئیسلامی نیگەرانی خۆی نیشاندا لە مەڕ ئەو هەوڵە گڵاوانەی کە دەیانەوێت ڕێڕەوی پەروەردەیی گەلی کوردی موسڵمان لەسەر ڕێڕەوی ڕاستەقینەی کە ئیسلامە لابەدەن و بەلاڕێیدا بیبەن. بەلاغی کۆتایی کوبونەوەی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

سلێمانی2021/12/25

‎May be an image of ‎‏‏‏١١‏ كەس‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎
‎May be an image of ‎‏‏‏٨‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏٢‏ كەس‏ و ‏‎‎people sitting‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٦‏ كەس‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎

فۆتۆ:یوسف زین الدین

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close