نوسەران

27 / 12چ ڕۆژێک بوو؟!!

27 / 12چ ڕۆژێک بوو؟!!!!!!……..

علی حاجی زەڵمی
خورماڵ
هەموو ساڵێك لە ڕۆژی 27\12 برینێك لەو برینانەی لەجەستەی بزووتنەوەی ئیسلامی و ڕابوونی ئیسلامی كەوتووە ، جارێكی تر بەسۆ دێتەوەو قەتماغەكانی ئەو برینە نوێ دەبنەوە . كە ئەو ڕۆژەش بریتیە لە ڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی . كەلەم ڕۆژەدا كۆمەڵێك كەڵە پیاوی ڕابوونی ئیسلامی كوردستان شەهید بوون و بوونە قوربانی بۆ ئەو ڕێبازەی كە خۆی لەژێر دروشم وشیعاری بزووتنەوی ئیسلامی لە كوردستاندا دەبینیەوە . بەخۆێنە گەشەكەیان مێژووی پڕ سەروەری ئەم ڕابوونەی كوردستانیان نوسیەوەو سەنگەری جیهادی كوردستانیان لەدژی ناحەزانی ئیسلام و موسڵمانان هێندەی تر سەقامگیر تركرد و بە ناحەزان و دوژمنانیان سەلماند كە ئەوان شوێنكەوتەی ڕێبازێكن كە چەندە دوژمنانیان تامەزرۆی ژیانن بۆی، ئەوان ئەوەندە تامەزرۆی بوونە قوربانین بۆی .كاروانی شەهیدان بەبەردەوامی ڕێگای بڕی سەركردەكانی ئەم ڕابوونە ئیسلامیە چۆن ، لەمەیداندا پێشەنگ بوون ئاوەهاش هەر پێشەنگی شەهادەت بوون . لەم ڕۆژەدا كەدەبێت ئێمەی میرات گری خۆێنی ئەو شەهیدانە هەمیشە شانازی پێوە بكەین و دەبێت سوپاس گوزاری خوا بین بەوەی كە بووینەتە میرات گری پیاوانێك كە بەچاوتروسكانێك چاویان لەدونیا نەبووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close